Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

"لە پڕۆژە یاسای چاکسازیدا بە ئەنقەست دەست بۆ شکاندنی شکۆی پەرلەمان دەبرێت"

کوردستان

بینراو 134

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆکی فڕاکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لە پڕۆژەیاسای چاکسازیدا بە ئەنقەست دەست بۆ شکاندنی شکۆی پەرلەمان دەبرێت و دەخوازرێت بابەتی دەرماڵەی پەرلەمانتاران گەورە بکرێت، لە کاتێکدا "ئێمە دەرگامان بۆ هەموو خەڵک کراوە بووە، بەڵام پەرلەمانتارانیش ناتوانن برا وەزیرەکان ببینن".

جەمال حەوێز،  سەرۆکی فڕاکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان لە کاتی بەشداریکردنی لە چوارەمین دیداری دەروازەی راپەرین کە تایبەتە بە "پڕۆژە یاسای چاکسازی" ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بە گوێرەی رێککەوتنێک لە نێوان سەرۆکایەتی پەرلەمان و حکومەتدا وەرزی دوەمی یاسادانان پێشینە(ئەولەویات) درا بە پڕۆژەکانی حکومەت، بەڵام لە وەرزی بەهارەی خۆیدا پەلەمان کار لەسەر ئەو پڕۆژانە دەکات کە زیاتر پەیوەندییان بە هاوڵاتیانەوە هەیە.

باسی لەوەشکرد، لە پڕۆژەیاسای چاکسازیدا، "بە عەمدی پەرلەمانتاران بە ئامانج گیراون لە کاتێکدا پەرلەمانتاران هەموو کات بۆ هاوڵاتیان دەرگایان لەسەر پشت بووە، بەڵام باسی وەزیرەکان کەمتر دەکرێت کە ئێمەش وەکو پەرلەمانتار بە ئاسانی نایانبینین".

جەمال حەوێز ئەوەشی خستەڕوو، "بەرنامەمان هەیە لە پڕۆژەیاسای چاکسازیدا و لە وەرزی بەهارەی پەرلەماندا کار لەسەر دۆسییەکانی دەرماڵەی فەرمانبەران و خوێندکاران، دۆسیەی دانەمەزراوان و کاردن بۆ زیادکردنی موچەی خانەنشینی هێزەکانی ناوخۆ و مەدەنی دەکەن".

ئەوە لە کاتێکدایە رۆژی ١٦ی کانونی یەکەم پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پڕۆژەیاسای چاكسازی کرد، بە گوێرەی پڕۆژەیاساکە خانەنشینی پلەباڵان رێکدەخرێتەوە و مەرجی ماوەی خزمەت دادەنرێت کە دەبێت تەمەنی لە ٤٥ ساڵ کەمتر نەبێت و خزمەتیشی لە ١٥ ساڵ کەمتر نەبێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP