Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هەڵەدنی: ٣٠ هەزار ژن بە پلەی سەربازی خانەنشین کراون

کوردستان

بینراو 809

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکگرتوو رایگەیاند، ٣٠ هەزار ژن وەک پێشمەرگەی شاخ و بە پلەى سەربازی لە هەرێمی کوردستان خانەنشین کراون.

 

ئەبوبەکر هەڵەدنی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان لە میانی وتارێکیدا لە چوارەمین دیداری دەروازەى راپەڕین بۆ گفتوگۆی پڕۆژەیاسای چاکسازی رایگەیاند، "١١٥ هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان بە پلەى سەربازی خانەنشینکراون لەکاتێکدا، ئێمە لە چڵەپۆپی شۆڕشی کوردیدا بە هەموو لایەنەکانى بەرەی کوردستانییەوە ١٠ هەزار پێشمەرگەمان نەبووە".

هەڵەدنی دەپرسێت ئەو پێشمەرگانە لەکوێ بوون؟، ئەوە سوکایەتییە کە بەعسی و موستەشار و ئەنفالچییەکان لەگەڵ پێشمەرگە راستەقینەکاندا مووچەی خانەنشینی وەردەگرن.

ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی یەکگرتوو دووپاتیشیکردەوە لەوەى پێویستە لە پڕۆژەیاسای چاکسازیدا جارێکی تر مووچە رێکبخرێتەوە و دەبێت موچەى پلە باڵاکان، لەسەر هەرسێ بنەمای هاوسەنگی و دادپەروەری و شکۆی دامەزراوەکان ڕاستکردنەوەى بۆ بکرێت و لیستى سەرجەم مووچە خۆرانیش پاکبکرێتەوە.

باسی لەوەشکرد، "پڕۆژەیاساکە هەموو چاکسازییەک نییە بەڵام دەستپێکە و بریتییە لە رێکخستنەوەى مووچە و ڕاستکردنەوەى هەڵەى ٢٨ ساڵی حکومڕانی کوردی کە بەهەدەردان لە موچەدا کراوە".

هەڵەدنی وتیشی، لە ئێستادا ٧٦٨ هەزار فەرمانبەری هەمیشەیی هەن، ٦١٩ هەزاریان فەرمانبەری ڕاستەقینەن و ئەوانی تر لە هێزەکانى ناوخۆن.

ئەوەشی خستەڕوو، ٢٤٦ هەزار خانەنشینی مەدەنی هەن و ٤٢٠ هەزار مووچە خۆری تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتیش، هاوکات ٢٤ هەزار و ٨٩٨ فەرمانبەری گرێبەستیش هەن لەگەڵ ٩٧ هەزار دۆسیەى شەهید.

لە کۆتایشدا رایگەیاند، "دەبێت لە پڕۆژەیاسای چاکسازیدا پاکسازی لەمانەدا بکرێت و دەبێت گەرەنتی بۆ پاشەکەوتی مووچە بدۆزرێتەوە".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP