Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

زانیاری دەربارەی پشووی شه‌شی كانوونی دووەم لە هەرێم ئاشكرابوو

کوردستان

بینراو 5832

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

بەپێی ئەو زانیاریانەی كە بڵاوكراوەتەوە، حكومەتی هەرێم پشووی رۆژی سوپا كە دەكاتە دووشەممە شه‌شی كانوونی دووەم، دەکاتە پشوو.

زیاد جەبار ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی یەكێتیی بەتۆڕی میدیای بینەری راگەیاند، پشووی شه‌شی كانوونی دووەم كە تایبەتە بەڕۆژی دامەزراندنی سووپای عێراق، لەخولی پێشووی پەرلەماندا وەك پشوویەكی فه‌رمی دیاریكراوە و دەنگی لەسەر دراوە هەرچەندە ساڵی رابردوو نەکرا بە پشوو بەڵام ئەمساڵ بە ئەگەری زۆرەوە دەکرێت بە پشوو.

بەپێ زانیارەیەکان، پشووی رۆژی دامەزراندنی سوپای عێراق جیاوازی لەنێوان پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیراندا درووستكردووە و پەرلەمان رۆژەكەی بەپشووی فه‌رمی دیاریكردووە و ئەنجومەنی وەزیرانیش بێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان ئەو رۆژە دەكاتە دەوامی فه‌رمی و پشووەكە هەڵدەوەشێنێتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی شه‌شی كانوونی دووەم لەسەرتاسەری عێراق پشووی رەسمییە و بەپێی یاسای پشووە رەسمییەكانی هەرێمی كوردستانیش، پێویستە ئەو رۆژە لەهەرێمی كوردستانیش پشوو بێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP