Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

میدیاکانی ئێران وەسێتنامەی قاسم سولەیمانیان بڵاوکردەوە

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 4065

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

میدیاکانى ئێران وێنەی دەست نوسێکیان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێن وەسێتنامەی قسام سولەیمانییە بۆ هاوسەرەکەی لەبارەی ناشتن و گۆڕەکەیەوەیە. 

لە وەسێتنامە دەستنوسەکە سولەیمانیدا هاتووە، "هاوسەرەکەم شوێنى ناشتنى خۆمم لە گۆڕستانى شەهیدان لە کرمان دیاریکردووە، مەحمود ( کورى قاسم سولەیمانی) دەزانێت لە کوێدایە".
لە بەشێکی دیکەی وەسێتنامەکەدا نوسیوییەتی، "با گۆڕەکەم سادەبێت و هاوشێوەى گۆڕى هاوڕێ شەهیدەکانم بێت لەسەر گۆڕەکەم بنوسن سەرباز قاسم سولەیمانی هیچى دیکەى لەسەر مەنوسن".

ئەوە لە کاتێکدایە، بەرەبەیانی سێی ئەم مانگە لە بۆردوومانێکی فڕۆکەکانی ئەمریکا، قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس و ئەبومەھدی موھەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و ژمارەیەک فەرماندەی ئێرانی و حەشدی شەعبی کوژران، ئەو رووداوەش کاردانەوەیەکی نێودەوڵەتی و نێو خۆی بەدوای خۆیدا هێنا.

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP