Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

دەزگای لوتکە: لە ئەنجامی ژێر ئاوکەوتنی یەختێک ١٥ کەس بوونە قوربانی

کوردستان

بینراو 147

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

دەزگای لوتکە رایگەیاند، یەختێک لە کەناراوەکانی تورکیا نوقمی دەریا دەبێت ١٥ کۆچبەریش دەبنە قوربانی.

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند، نوێنەری دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارەو پەنابەران لە وڵاتی تورکیا پێی راگەیاندین لە درەنگانێکی رۆژی پێنجشەممە یەختێک بە ١٥ کۆچبەرەوە لە کەناراوەکانی فیسای لە تورکیا بەڕێدەکەوێ بەرەو دوورگەی رۆدۆس یۆنان و سەرەنجام یەختەکە لە کەناراوەکانی فیسای لە تورکیا نوقمی ئاودەبێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بەپێی وتەی پاسەوانانی سەر سنوری کەناراوەکانی تورکیا کە بە نوێنەرایەتی دەزگای راگەیاندوە تا ئیستا لاشەی هەشت لەو کۆچبەرانە دۆزراوەتەوە و سیانیان ژنە بەڵام تا ئیستا حەوتیان بێسەروشوێنن. و ئاماژەشیان بەوەکردوە کە تا ئیستا ناسنامەی قوربانیەکان دیارینەکراوە.


هاوکات ئاری جلال سەرۆکی دەزگای لوتکە رایگەیاند، وێڕای دڵتەنگیمان بۆ ئەو کارەساتە یەک لەدوای یەکەکانی رێگای کۆچ یەخەی کۆچبەران دەگرێت، نوێنەرایەتیەکانمان بەردەوامن لە بەدواداچوونی وور بۆ زانینی ناسنامەی قوربانیان.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP