Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

رۆیتەرز: لە ناوچەی سەوزی بەغدا دەنگی دوو تەقینەوەی گەورە بیسترا

عێراق

بینراو 265

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، کەمێک بەرلەئێستا موشەكێك ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغدا کرا و دەرگای باڵیۆزخانەی ئەمریكاش داخرا.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە هەواڵێکیدا رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لەناوچەی سەوزی بەغداد دەنگی دوو تەقینەوەی گەورە بیستراوە و دەرگای باڵیۆزخانەی ئەمریکاش داخراوە.

لای خۆشییەوە پەیامنێری (بی بی سی) رایگەیاند، ھێرشێکی رۆکێتی کراوەتە سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغداد.

هاوکات سکای نیوز  رایگەیاند، تا ئێستا چەند موشەک ئاراستەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەناوچەی سەوز کراوە.

لەلایەکی ترەوە، میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌، ئه‌م شه‌وو، له‌ڕێگه‌ی چوار موشه‌كه‌وه‌ بنكه‌ی سه‌ربازی به‌له‌د له‌باكوری به‌غدا كراوه‌ته‌ ئامانج.

میدیا عێراقییه‌كان تا ئێستا زانیاری وردیان له‌سه‌ر ژماره‌ی كوژراو و بریندارانی ئه‌و موشه‌كانه‌ نه‌خستۆته‌ڕوو.

هاوکات، دوو سەرچاوەی ئەمنی بە رۆیتەرزیان رایگەیاندووە، دوو موشەک ئاراستەی بنکەی سەربازی بەلەد کراوە کە ٨٠ کیلۆمەتر لەباکوری بەغدادەوە دورە و هێزە ئەمریکییەکانی تێدا جێگرکراوە.

سەرچاوەکانی رۆیتەرز ئاماژەیان بەوەکردووە، کە موشەکەکان هیچ زیانێکی گیانییان بە سەربازە ئەمریکییەکان نەگەیاندوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP