Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

حزبوڵڵای عێراق: لە سبەینێوە دەستدەکەین بە هێرشکردن بۆ سەر ئەمریکا

عێراق

بینراو 706

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

حزبوڵڵای عیراق رایگەیاند، بڕیاری جەنگیان دژی سوپای ئەمریكا لە عیراق راگەیاندووە و لە یەكشەممەوە دەیانكاتە ئامانج .

لە راگەیەدراوێکی حزبوڵڵای عیراقی هاتووە، داوا لە هێزە عیراقییەكان دەکات لەو ناوچانە دوور بكەونەوە كە هێزە ئەمریكیەكانی لێیە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە سبەینێ یەكشەممەوە سوپای ئەمریكا لە عیراق لە ژێر ئامانجی بۆدرومانی هیزەكانی ئەواندا دەبێت و بڕیاری جەنگیان دژی ئەو هێزانە دەركردووە.

ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت كە ئێوارەی ئەمڕۆ بە هاوەن و كاتیۆشا هێرش كرایە سەر بارەگای باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە ناوچەی سەوز و هەروەها بنكەی سەربازی ئەمریكا لە شارۆچكەی بەلەد، بەڵام بە پێی زانیاریەكان هیچ زیانێكی گیانی لەو بۆردومانانە نەكەوتوونەتەوە.

بەر لەكوژرانی قاسم سلێمانی پێشتر ئەمریكا لە وەڵامی ئەو موشەكانەی ئاراستەی بنكە سەربازییەكانیان دەكرا ٢٥ چەكداری ئەو گرووپەی لە هێرشێكی ئاسمانیدا لە سوریا و عیراق كوشت، پاش كوژرانی قاسم سلێمانی و ئەو چەكدارانەیش ئێستا حزبوڵڵا بڕیاری جەنگی دەركردووە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP