Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

عەبدولمەهدی سێ رۆژ ماتەمینی راگەیاند

عێراق

بینراو 146

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق سێ ڕۆژ پرسه‌ی ماته‌مینی له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق راگه‌یاند.

نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق و سه‌رۆكی فه‌رمانده‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، "عادل عه‌بدولمه‌هدی بڕیاریداوه‌ له‌ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌وه‌ بۆماوه‌ی سێ رۆژ ماته‌مینی له‌عێراق رابگه‌یه‌ندرێت".

ئەوەش لە کاتێکدایە،بەرەبەیانی رۆژی هه‌ینی له‌ هێرشێكی موشه‌كی فرۆكه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر دو ئۆتۆمبێل له‌ نزیك فرۆكه‌خانه‌ی به‌غداد، هه‌ریه‌ك له‌ قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی گشتی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و نۆ كه‌سی دیكه‌ كوژران.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP