Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بە ڤیدیۆ... تەرمی قاسم سولەیمانی گەیشتە شاری ئەهواز لە ئێران

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 496

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -



بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە پێنجی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠،  تەرمی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی سوپای قودسی پاسدارانی ئێران گەیشتە شاری ئەهواز لە ئێران.

دوێنێ لەبەغدای پایتەخت رێورەسمی بەڕێکردنی تەرمی قاسم سولەیمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و کوژراوانی دیکەی بۆردومانەکانی ئەمریکا بەڕێوەچوو.

رێوڕەسمەکە لە شاری کازمیەوە بەڕێوەچوو، پاشان بۆ شاری کەربەلاو دواتریش بۆ پارێزگای نەجەف بەڕێکەوتن، بەیانی ئەمڕۆش لەڕێگەی فڕۆکەخانەی ئەهوازەوە لە باشووری ئێران، تەرمی قاسم سولەیمانی و چوار ئەندامی دیکەی سوپای پاسداران کە لە بەغدا کوژران گەیشتەوە ئێران.

بەرەبەیانی سێی ئەم مانگە، ئەمریکا لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕکەوانەوە لە نزیک فڕۆکەوانەی بەغدای پایتەخت هێرشیکردە سەر دوو ئۆتۆمبێل و هەریەکە لە قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و هەشت كه‌سی دیكه‌ كوژران.  بە ڤیدیۆ... تەرمی قاسم سولەیمانی گەیشتە شاری ئەهواز لە ئێران

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP