Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

تره‌مپ: ئێمە گەورەترین و باشترینین لە جیهاندا

جیهان

بینراو 111

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ره‌شه‌ی ناردنی  چەکی نوێ بۆ ناوچەکە و لێدانی ئێران دەکات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێكدا رایگەیاند، " ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دوو ترلیۆن دۆلاری لە بواری کەرەستەى سەربازییدا خەرجکردووە، ئێمە گەورەترین و باشترینین لە جیهاندا، ئەگەر ئێران هێرش بکاتە سەر بنکەی ئەمریکی یان هاوڵاتی ئەمریکی، ئەوا بەبێ دوودڵی، هەندێک لەو  کەرەستە سەربازییە نوێیانە دەنێرینە سەریان".

ئاشكرایكردوه‌، ئەوان هێرشیانکردە سەرمان و ئێمە لێماندانەوە. ئەگەر دووبارە هێرشبکەنەوە، کە من بە جدی ئامۆژگارییان دەکەم نەیکەن، ئەوا قورستر لێیان دەدەین، بەجۆرێک کە هەرگیز وا لێیان نەدرابێت.

جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌، هەندێک لەو ئامانجانە بۆ ئێران و کلتووری ئێرانییەکان زۆر گرنگن، ئەو ئامانجانە و خودی ئێرانیش، زۆر بە خێرایی و قورسی لێیان دەدرێت. ئەمریکا هەڕەشەی زیاتر قبوڵ ناکات.


شەوى رابردووش دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندبوو، ئەگەر ئێران هێرش بکاتە سەر ئەمریکا یان هەر بەرژەوەندییەکی ئەمریکا، ئەوا ٥٢ ئامانجی ئێرانمان دیاریکردووە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP