Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

گەرمیان... لە رووداوێکى هاتوچۆ کەسێک گیانى لەدەستدا

کوردستان

بینراو 63

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

بەهۆى روداوێکى هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلى بارهەڵگردا لە سەر ریگاى نێوان (کەلار- باوەنور) کەسێک گیانى لە دەستدا و یەکێکى دیکەش بە سەختى بریندار بو.

لە راگەیەنراوێکدا، هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، سەعات (٠٦:٠٠)ى ئێوارەى شەممە، لە رێگاى نێوان (کەلار- باوەنور) دۆ ئۆتۆمبێلى لە جۆرەکانى(میتسۆبۆشی بارهەڵگر و مانێکى  بارهڵگر)، بەیەکیان داداوە.

وتیشی، بەهۆى روداوەکە، شۆفێری ئۆتۆمبیلی متسیۆبۆشییەکە گیانی لەدەستداوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەی بەرامبەر بەسەختی بریندار بوە و بریندارەکەش گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد.

لە ئێستاشدا، لێکۆڵینەوە لە هۆکاری رودانی روداوەکە لەلایەن تیمی هاتوچۆى گەرمیانەوە دەستی پێکردوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP