Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

یه‌كگرتوی ئیسلامی به‌رپرسی پۆسته‌ باڵاكانی دیاریكرد

کوردستان

بینراو 127

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -


یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان به‌رپرسی ئۆرگانه‌كانی دیاریكردو جه‌ختیش له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی هه‌شته‌م ده‌كاته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی به‌لاغی كۆتایی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوی ئیسلامی، سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان باسی له‌ ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی هه‌شته‌م و ده‌رئه‌نجامه‌كانی به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوانه‌ کردوە، دواتر داواشی كردوە ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی به‌ گوڕو تینه‌وه‌ بڕیارو راسپارده‌كانی كۆنگره‌ی هه‌شته‌م به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نن.


به‌لاغی كۆبونه‌وه‌كه‌دا باسلەوەکراوە، پۆسته‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به‌هه‌ڵبژاردن دیاریكراون، هه‌ریه‌ك له‌ د. هادی عه‌لی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، م.به‌هار هادی پۆستی رازگری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، د. عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز پۆستی به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی په‌روه‌رده‌ و رێكخستن، م. غازی سه‌عید پۆستی به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی زانایان و بانگه‌واز ، م. ناسك تۆفیق پۆستی به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی رێكخراوه‌ پیشه‌یی و جه‌ماوه‌ریه‌كان ، م. خه‌لیل ئیبراهیم پۆستی به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و حكومه‌ت-یان وه‌رگرتوه‌.

رونیشی کردەوە، "كارگێرانی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنیش له‌هه‌ریه‌ك (مسته‌فا عه‌بدوڵڵا، د.صلاح الدین بابه‌كر، د.محه‌مه‌د مسته‌فا، كه‌ژال هادی، عوسمان كاروانی) جێبه‌جێكراون".



یه‌كگرتوی ئیسلامی پۆستی به‌رپرسی ده‌زگاكانیشی دیاریكردوه‌.

به‌رپرسی ده‌زگاكان ،
دارا سێكانیانی ـ به‌پرسی ده‌زگای په‌روه‌رده‌ و رێكخستنی برایان .
خه‌رامان محه‌ممه‌د ـ به‌رپرسی ده‌زگای په‌روه‌رده‌ و رێكخستنی خوشكان.
سه‌میر سه‌لیم ـ به‌رپرسی په‌یمانگای پێگه‌یاندن .
جه‌عفه‌رمحه‌مه‌د ئه‌ڵماس ـ به‌رپرسی ده‌زگای زانایان .
د. به‌شیر عه‌بدولفه‌تاح ـ به‌رپرسی ده‌زگای بانگه‌واز .
نیگا سه‌عید ـ به‌رپرسی ده‌زگای پیشه‌ییه‌كان .
د. ئه‌مجه‌د ممحه‌ممه‌د ـ به‌رپرسی دامه‌زراوه‌ی كارگێریی و دارایی.
د. فاتح سه‌نگاویی ـ به‌رپرسی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ و راپرسی .

ئاماژەی بەوەشکرد‌، "هه‌ر ئه‌مرۆ له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌دا ده‌سته‌ی باڵای چاودێری به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتو یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامداو (د. محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د) وه‌ك سه‌رۆكی ده‌سته‌كه‌ هه‌ڵبژێردرا".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP