Alternate Text

دەربارەی ئێمە

Alternate Text

كەناڵی میدیایی بینەر

لە چەپكێك كەناڵ پێكدێت كە فرە لایەن و فرەجۆرە، لە ئێستادا تەنها كەناڵی BMC لە پەخشدایە و لە خۆئامادەكردنداین بۆ كردنەوە و دەستپێكی كەناڵەكانی ترداین، كە پێكهاتوون لە (bmc mov ،bmc sport ،bmc fashion).

 

كۆی ئەم كەناڵانە كەناڵی سەربەخۆ و ئازادن و لایەنداریی و پەیوەستبوون و سۆزی سیاسیی و كۆمەڵایەتی بۆ هیچ لایەنێکی كۆمەڵایەتی نییە، بەڵكو دەیەوێت مینبەری هەموو كەس و لایەنێك بێت، هەڵگری پێناسەكەی خۆی بێت (بی ئێم سی بۆ هەموو بینەرێك).

ئامانجی سەرەكیمان

-گرنگیدان بە لایەنی كەلتوریی و رۆشنبیریی كوردان.

-گرنگیدان بە لایەنی سیاسیی بەڵام وەستان لە ناوەڕاستی كۆی  لایەنە سیاسسییەكان بەو جۆرەی  ناشكێینەوە بۆ سەر ھیچ لایەنێك.

-شكاندنی دیواربەندی راگەیاندن (دەمیكە لە كوردستان میدیا دابەشبووە بەسەر سۆزداریی ناوچەییدا، واتە ئەو میدیاییەی لە سلێمانییە چووەتە بەرەی بەرامبەر هەولێر وبادینان، پێچەوانەكەشی راستە)، ئێمە كاردەكەین بۆ ئەوەی هاوبەشی زمان و هەڵویستی كوردانە مۆركی كەناڵ بێت.

-گرنگیدان بە گەنج و خەون و بەرنامە و بیركردنەوەیان بۆ ئایندە.

-پیشاندانی لایەنی جوان و پۆزەتیف لە هەرێمەكەماندا، لە بەرامبەریشدا بێدەنگنەبوون لە كەموكورتییەكان(بە واتای تەنها ئاستی بەتاڵی پەرداخەکە نابینین، ئێمە هەردوو ئاستەكەی پیشاندەدەین).

-گرنگی گەورە بە پاراستنی كەلتور و مۆرك و دەستڕەنگینیی كوردانە دەدەین.

-هاندانی راگەیاندنانە بۆ پیشە تایبەتییەكان و دۆزینەوەی هەلی كار بۆ گەنجان.

-ئێمە ناترسین لەوتنی راستییەكان، بەڵام بەرپرسیارانەش مامەڵە دەكەین.

-پاراستن و رێزگرتن لە باڵانسی جێندەریی، هەم لەناو كەناڵ و هەمیش لەناو بەرنامە و پەخشماندا.

- سلێمانی فرەرەنگە، ئێمەش فرەدەنگی ئەوانین، كوردستانیش فرە بۆچوون و مینبەر و ئاینزایە، ئێمە دەنگی ئەوانین.

-بەرنامەكانمان جۆراوجۆرن، ئێمە بۆ كاتپڕكردنەوە بەرنامە ناكەین، بەڵكو بۆ سودی بینەر كاتەكانمان پڕدەكەینەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP