Alternate Text

وتارەکانی نوسەر

ئەگەر كورد بونایە
د. شێرکۆ عەبدوڵا
26-7-2019
د. شێرکۆ عەبدوڵا

ئەگەر كورد بونایە

Alternate Text

7/26/2019 1:09:00 PM

كێ‌ تۆ زۆر بەموهیمی ئەزانی ئەگەر خەڵكی كوردستان بوایە نەوعێكی تر دەرئەچوو.

مەسەلەن بۆ نموونە:

تەها حسێن: لە مەولووی ژناندا قورئانیان پێ‌ ئەخوێند.

بریجیت باردۆ: كاكە شێخێك ئەیكرد بە سكرتێرەی خۆی.

ئەدیسۆن: پەیژەی دائیرەی كارەبایان پێ‌ هەڵ ئەگرت.

پاولۆ كۆیلۆ: پارەی سێصەد چوارسەد چای چایخانەی شەعب قەرزار ئەبوو.

ئیدوارد سنۆیدن: لە ئیستیعلاماتی پاك ستی ئەیانكرد بە حەرەس.

شەجەریان: ئەیانبرد بۆ گەعدە.

مادام كۆری: لە مەكتەب دەریان ئەهێناو ئەیاندا بەكوردێكی سەلەفی لە نەرویج.

مێركڵ: ئەوپەڕەكەی ئەوپەڕەكەی مەگەر دەموچاوی ژنانی هەڵگرتایە.

پۆتین: بەهۆی ناوەكەیەوە شێتیان ئەكرد.

محەمەد ماغوت: بیری سووریی لێ‌ ئەدا.

ئادەم سمیس: لە ئیدارەی گشتی ئەبوو بە لیجنەی موشتەریات.

ستیڤن هاوكینگ: لە فولكەكەی مەجیدبەگ سواڵیان پێ‌ ئەكرد.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP