Alternate Text

وتارەکانی نوسەر

دووا بزمار
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
1-12-2019
ناكرێت چیتر بێ ده‌نگ بین
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
22-9-2019
بۆ بڕیار، كه‌ بڕیار نه‌بوو جێمان بێڵیت
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
27-8-2019
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد

دووا بزمار

Alternate Text

12/1/2019 6:03:00 AM

له‌ كاتێكدا كه‌ ته‌نیا شه‌ش رۆژ ماوه‌ بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ ده‌بیستین و ده‌بینین كه‌ تازه‌ به‌ تازه‌ لیژان داده‌نرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ندێك كێشه‌..!! ده‌وترێت كێشه‌كان په‌یوه‌ندیان به‌ كه‌می ژماره‌ی به‌شدار بووانی رێكخستنه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی من لێی ده‌ترسم ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مه‌سه‌له‌كه‌ ژماره‌ نه‌بێت به‌ڵكو هه‌ر هه‌مان ئه‌و كێشه‌یه‌ بێت كه‌ شه‌ش ساڵه‌ رێگره‌ له‌ به‌ستنی كۆنگره‌..!!

ده‌زانم كه‌ له‌ چه‌ند ساڵی ڕابوردوودا نادادپه‌روه‌ریه‌كی زۆر كراوه‌ به‌رامبه‌ر به‌ حزبی شه‌هیدانمان و هه‌ر ئه‌وه‌ش‌ له‌ كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانه‌وه‌ی تا ئه‌ندامێكی ئاسایی له‌ یه‌كێتی نیگه‌ران و بێ ئومێد كرد و بڕیاره‌ له‌ مێژ چاوه‌ڕوان كراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به‌ ده‌ستنیشان كردنی رۆژی كۆنگره‌ بوو كه‌ هه‌مدیس هیوایه‌كی گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ هه‌مووان بۆیه‌ دواخستن و نه‌به‌ستنی كۆنگره‌ ئه‌مجاره‌ به‌ نادادپه‌روه‌ری له‌قه‌له‌م نادرێت به‌ ڵكو له‌ مێژودا به‌ خیانه‌ت و تاوان ده‌ناسێنرێت..!!

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌ ئومێدێكی زۆرم به‌و لیژنه‌یه‌ هه‌یه‌ كه‌ ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م به‌ستنی كۆنگره‌ لابدات به‌ڵام له‌هه‌مان كاتیشدا خه‌م دایگرتووم ..

خه‌م له‌ دووباره‌ دواخستنی كۆنگره‌ و له‌ نائومیدكردن و سارد كردنه‌وه‌ی جۆش و خڕۆشی یه‌كێتیه‌كان، خه‌م له‌ بێ وه‌فایی به‌رامبه‌ر به‌ خوێنی شه‌هیدان و جه‌سته‌ی برینداری شه‌هیدانی زیندوو و زیندانیانی سیاسی و ئاواتی پێشمه‌رگه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان و دڵی پڕ له‌ ئازاری كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و خه‌ونی گه‌نجان و دڵی پر ئومێدی ژنان و به‌ڵێنیه‌كانی سه‌رمه‌زاری مام و چاوه‌ چاوه‌ڕوانه‌كانی داده‌ی گه‌وره‌مان و خه‌م له‌ دووباره‌ یاری كردن به‌ هه‌ست و سۆزی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی ..!!‌
بۆیه‌ هیوادارم هیچ لایه‌نێك‌ به‌ رێگریكردن له‌ به‌ستنی كۆنگره‌ خۆی تووشی رق و غه‌زه‌بی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی نه‌كات و به‌ده‌ستی خۆی دووا بزمار له‌ تابووتی خۆی نه‌دات ..
شاناز برایم ئه‌حمه‌د
٣٠-١١-٢٠١٩


Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP