مه‌لا به‌ختیار

٣٣هەمین ساڵڕۆژی داستانی شەهید برایمی حاجی كوێخا و هاوسەنگەرەكانی

Alternate Text

10/7/2019 10:42:00 AM

٣٣ ساڵ لەمەوبەر (٧/١٠/١٩٨٦) پێشمەرگە هەڵمەتبەرەكانی تیپی (٧٤)ی باڵەك و هێزی بەرگریی ناوچەكە، فەرماندەكەیان شێرەكەی باڵەكایەتی شەهید (برایمی حاجی كوێخا) بەرسنگیان لەهێرشێكی فراوانی دوژمن گرت، كە هێزی گەورەی قوەخاسە و پشتیوانی كەتیبەی تۆپهاوێژ، لەچۆمان و قەسرێ و رێزانەوە، ناوچەكەیان دەبێژا. دوو كۆپتەریش، بەردوام دەستڕێژی دەكرد. لەسەعات (٨:30)ی بەیانیەوە هەتا سەعات (٥) شەڕ بەردەوام بوو. سەرئەنجام، پێشمەرگە سەركەوتن و جەزرەبەیەكی كوشندەیان لە دوژمن دا. شەهید برایمی حاجی كوێخا بە دوو چەك شەڕی دەكرد. دوژمن دەیان كوژراوی لێكەوتبوو. ئەوكات (بی كەی سی، قەناس، ئاڕ بی جی، هاوەنی ٦٠ ملم) و دەیان چەكی سوك دەستكەوتن. باجی ئەم سەركەوتنە گەورەیە، گران كەوت، سورخەڵاتی شەڕەكە.

١-برایمی حاجی كوێخای فەرماندەی تیپ. ٢- حەمە بیكەیسی فەرماندەی مەفرەزە. 3- مەحەمەد مینە (حاجی نور). ٤- رەسوڵ حەمەد مینە. هەروا دوو هاوڵاتیش ١- حاجی مەحمودی سورەبان و ٢- زوڵێخا زرار عەوڵا.. هەمویان چونە كاروانی شەهیدانی شۆڕشی نوێ.

ئەم داستانە، نمونەی قارەمانێتی پێشمەرگەكانی یەكێتی بوو، دوژمن وای دەزانی، مفاوەزات هێزی پێشمەرگەی لەخەبات خاوكردۆتەوە. بەڵام خەیاڵی خاوبوو.. بۆی دەركەوت، پێشمەرگەكان هەمویان شەهید برایمی حاجی كوێخای یەكێتی نیشتمانی و كورد و كوردستانن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP